هەواڵ
ئاگرێکی گەورە لە گوندی مەحمود قەجەر کەوتووەتەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە دوێنێوە ئەمە سێیەمجارە ئاگر لە گوندی مەحمود قەجەر لە ناحیەی قۆرەتوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان دەکەوێتەوە.
بە پێی وتەی بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی قۆرەتوو، “ئاگرەکە لە سنووری ئێرانەوە ھاتووە”.
جەبار عەلی بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی قۆرەتوو بە تۆڕی 964ى وت “تیمەکانمان لە شوێنی ئاگرەکەن لەگەڵ ھاوڵاتیانی گوندەکە لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنیداین”
حەمید عەبدوڵا، ئەنجومەنی گوندی مەحمود قەجەر، بۆ 964 وتی، “ئاگرەکە زۆر بەھێزە، و بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت، بە هۆیەوە رووبەرێکی زۆری لەوەڕگای ئاژەڵ و پووش و پاوان سووتاون”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی