دیمەنی ئەو تەنەی لەناو وێنە: نەخۆشخانەی رزگاری
لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر
بە نازور تەنێک لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێنرا
964+
فەرمان سادق
تەنێکی ئاسن بە نازور لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 20.6.2023، لە سەنتەری هەرس و جگەری نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاری لە هەولێر، لەلایەن پزیشکان و کارمەندان لە رێگەی بینینی گەدە (نازوری گەدە) بۆ منداڵێکی 13 ساڵان ئەنجامدرا.
نازورەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سورێنچکی منداڵێکی کوڕی تووشبووی ئۆتیزم ئەنجامدرا بەهۆی ئەوەی تەنێکی ئاسنی قووت دابوو، بەمەش مەترسی لەسەر ژیانی منداڵەکە نەهێڵن و باری تەندروستی جێگیرە.
ئەو تەنەی قووتی داوە قەبارەکەی هێندەی درهەمێک دەبێت.
رێبوار شێخ محەمەد کەریم، بەرپرسی بەشی سەنتەری هەرس و گەدە لە نەخۆشخانەی رزگاری بە 964ـی وت، تەنەکە درێژییەکەی 1.5 بۆ 2 سانتیمەتر دەبوو، بە رێگەی بینینی گەدە لە سورێنچکی منداڵەکە دەرهێنرا، بە قسەی خانەوادەکەی بێت دیارە پێشتریش ئەو منداڵە تەنی تری قوت داوە و بۆی دەرهێنراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمجارە کاتی بەسەردا تێپەڕیوە و بە “زۆر رشانەوەی” منداڵەکە هەستیان کردووە شتێکی قوت داوە.
دەشڵێت: تەنەکە لە ملوانکەیەک دەچوو وەک لە وێنەکەشدا دیارە.