سلێمانی مریشکی لێ زیادە و داوای گۆشتی سوور دەکات
964+
كوردستان ئەحمەد
بەرهەمی ناوخۆی مریشک لە سلێمانی زیادەیە و هەناردەی دەکات، هاوکات قایمقامیش دەڵێت شارەکە پێویستی بە گۆشتی سوور هەیە هاوردەی دەکەین.
لە بەرنامەی گفتوكۆدی 964ـدا لەگەڵ ئاوات محەمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند، ئێستا لە ناوخۆی پارێزگای سلێمانی مریشك و هێلكەی پێویست و زیاتریشیان هەیە، رەوانەی دەرەوەی دەكەن، بەڵام پێویستیان بە گۆشتی سوور هەیە.
قائیمقامی سلێمانی دەشڵێت: پشتگیری لەساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دەکەین، هاوسەنگی نرخیش رادەگرین.
بەمەبەستی گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ و پشتگیریکردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی.
ئەمڕۆ سێشەممە، قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، ڤێتێرنەری، چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابووری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبوەوە و باسی ئەو پرسە كرا.
وتیشی: یەکێکی تر لە ئەرکەکانی ئەم لیژنەیه راگرتنی هاوسەنگی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سوور و مریشک و ماسی و هێلکەیە و رێگهنادات بەرزبونەوەی نرخ رووبدات و ببێته بارگرانی لهسهر شانی هاوڵاتیان.
لەسەر بنەمای ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و بەرزبونەوەی نرخ لەسەر هاوڵاتیان، له کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لهبهرئهوهی بهرههمی ناوخۆی مریشك و ماسی پێداویستییهكانی بازاڕ پڕدهكاتهوه هاورده ناكرێت، بهڵام لهمانگی داهاتوودا رێگه بههاوردهكردنی بڕی 200 تۆن گۆشتی سوردهدرێت.