لە بلواری هەولێر مەخمور هەشت هەزار دار دەڕوێندرێت

964+

كوردستان ئەحمەد

لە بلواری نێوان دووسایدی هەولێر مەخمور هەشت هەزار داری جۆراوجۆر دەڕوێندرێن.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر هەڵمەتێكی پێنج رۆژەی راگەیاندووە بۆ چاندنی هەشت هەزار نەمامی جیاجیا لە جوتسایدەكە.

دارەكان لە جۆری دەدۆنیا و سیسمن، کەتۆنیا، سنەریا، پێحوشتر و بوتیل، هەمیشە سەوز و باڵا مام ناوەندن، خزمەتی كەم و ئاوی كەمیان دەوێت و بەرگەی گەرمایەكی زۆر دەگرن.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەندازەی پاركەكان لە شارەوانی هەولێر بە 964 وت، ئەم هەڵمەتە نزیكەی 40 ملیۆن دیناری تێدەچێت و لەسەرجەم شەقامەكانی هەولێر بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت: قۆناغی یەکەم لە جووتسایدی هەولێر – مەخمور دەبێت.