شارەوانی كولانەی مریشكەكانی لابرد

+964

هونەر فارس- دەربەندیخان
شارەوانی دەربەندیخان هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆكان دەستپێكردووە، ئەمڕۆ شەش كولانەیان لە گەڕەكەكانی شارەكە رووخاند.

بەشێك لە هاوڵاتیانی دەربەندیخان لە ناو كۆڵانەكان و لەسەر شەقامەكان كولانەیان بۆ مریشك و قەڵ و قاز دروستكردووە، ئەمڕۆ شارەوانی بە شۆفڵ سەرجەم كولانەكانی تێكدا ، لە گەڕەكانی تریش هەمان كاردەكەن.

ئومێد ئەحمەد بەرپرسی لیژنەی لابردنی زیادەڕۆی قەزای دەربەندیخان، بە 964وت،پێشتر ئاگاداركرابوونەوە، بەڵام كولانەكانیان لانەبردبوو، ئەمڕۆ خۆمان بۆمان لابردن.

ئەم هەڵمەتەی شارەوانی دوای نارەزای بەشێك لە هاوڵاتیان دێت كە گلەیان لە زیادەڕۆییەكان هەبوو.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد