ئاگرەکەی شارباژێڕ کۆنترۆڵ نەکراوە

هێرۆ مەولودی لە گەشتی هەواڵەکانیدا نوێترین زانیاریتان پێدەڵێت

964+

ژووری هەواڵ

– زیاتر لە 30 سەعاتە ئاگر لە دەشتی قەزای شارباژێڕی سلێمانی کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنترۆڵنەکراوە.

– لە هەولێر باندێکی دروستکردنی دۆلار و دیناری ساختە دەستگیرکرا کە لە سێ کەس پێکهاتووە و کاری ساختەکردنی دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی کردووە.

– حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەمەودوا مانگانە حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار خەرج دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.

– ئەمساڵ لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان 305 ملیم باران باریوە، بەرپرسانی ئاوی ژێر زەویش دەڵێن، مەترسی لەسەر دەڤەرەکە نەماوە.

– پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەشتی هەولێر ده‌ڵێت، سێ كه‌سی ده‌ستگیركردووه‌ کە خه‌ریكی لێدانى بیری نایاسایی بوون.