جۆرێکی مادەی هۆشبەر وێنە:Social Media
دوو هەزار حەبی هۆشبەریان لابووە و دەستگیرکران
وێنە964+
فەهمی نەبی
تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دوو کەسیان دەستگیرکرتووە کە دوو هەزار حەبی هۆشبەریان لابووە، بەگوێرەی راگەیەنراوەکە حەبەکان لەجۆری کەپتاگۆنن کە مەترسی دروستدەکات
حەبی جۆری (کەپتاگۆن)، یەکێکە لەو حەبە هۆشبەرانەی کە بڵاوبونەوەی مەترسی زۆر دروستدەکات، رێژەی بەکارهێنەرانی ئەو جۆری حەبە لە وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو برەوی سەندووە، ئەمەش بەگوێرەی راگەیەنراوەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەیان راگەیاند.
ئەو دوو کەسە ویستویانە لەنێو شاری هەولێر مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بەو جۆری حەبە بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت.