دیمه‌نى كاتى ده‌ستگیركردنى بیرلێدهرهاكن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئامێره‌كان... وێنه: پۆلیسی دارستانى ده‌شتى هه‌ولێر
لەسەر لێدانی بیری نایاسایی سێ كه‌س ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەشتی هەولێر ده‌ڵێت، سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه کە خه‌ریكی لێدانى بیری نایاسایی بوون.
مەفرەزەیه‌كی بنکەی پۆلیسی خانزاد لە گوندی کۆرەکی گەورە، سنووری ناحیەی کەسنەزان، توانیان سێ لە “سەرپێچیکاران دەستگیربکەن كه بیری نایاساییان” لێده‌دا.
به‌پێی راگه‌یندراوێكی پۆلیسی دارستانى ده‌شتى هه‌ولێر بێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى “سێ سه‌رپێچیكاره‌كه، ئۆتۆمبێل و ئامێرى بیرلێدانەکەشیان کە له جۆرى پایلی درێل و 34 بۆری و سەرە ئەڵماسی تایبەت بە بیر لێدانیان دەست بەسەرداگرتووه”.