پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ فوتساڵی کچان له دهۆك ده‌ستیپێكرد
964+
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی عێراق بۆ یاریی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری دهۆك ده‌ستیپێكرد.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 10 یانه دێته ئه‌نجامدان و تا 25ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژانه له دهۆك چوار یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
یه‌كه‌مجاریشه پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.