كچێك به‌ڕێوه‌ی ده‌بات

فێرگه‌یه‌كی باسكه‌ منداڵان فێری ئه‌لفوبێی یارییه‌كه‌ ده‌كات

964+

یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی

فێرگەیەکی نوێی یاریی باسکە لە شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن كچه‌ یاریزانێكی پێشوو به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت و ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵان و فێرخوازان رووی لێده‌كه‌ن.
ئامانج له‌ فێرگه‌كه‌ش بوژاندنەوەی یاریی باسكه‌ و پێگەیاندنی یاریزانانه‌ له‌ سلێمانی.

ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، لە فێرگەكەدا پێش وەرگرتنی هەر فێرخوازێک، پشکنینی تەندروستی و هزریان بۆ دەکرێت، دواتر بەپێی پرۆگرامی راهێنەران فێرخوازەکە بەچەند فلتەرێکدا تێپەر دەبێت و پاشان فێری هونه‌ره‌كانی یارییه‌كه‌ ده‌كرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا