شه‌قڵاوه‌ نوێده‌كرێته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

كاره‌كانی چاككردن و قیڕتاوكردنی چه‌ند شه‌قام و رێگایه‌كی قه‌زای شه‌قڵاوه‌ ده‌ستیپێكرد.

پارێزگای هه‌ولێر له‌ فه‌یسبووكی خۆی بڵاویكرده‌وه‌، بە گوژمەی 440 ملیۆن و 635 هەزار دینار، لە سەر بودجەی پارێزگای ھەولێر، لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستکرا بە پڕۆژەی چاکكردنەوەی شکست و چاڵەکان و دووبارە قیڕتاوکردنەوەی چەند شەقامێک لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی شەقڵاوە.

شه‌قڵاوه‌ شارۆچكه‌یه‌كی گه‌شتیاریی ناوداره‌ له‌ ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌ و ساڵانه‌ به‌ هه‌زاران گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن.