لە ناحیەی شۆڕش دزی لە مزگەوتێک کرا
+964
هۆگر عەدنان
لە دوای نوێژی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ناحیەی شۆڕشی سەربە قەزای چەمچەماڵ چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر مزگەوتی گۆشقووت.
ئەو کەسانە لە پەنجەرەی پشتەوەی مزگەوتەکەوە رۆشتوونەتە ژووراوە و ماکیان دزیووە.
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گۆشقووت بە 964ی وت، کەسەکان دوای نوێژی بەیانی رۆشتوونەتەمزگەوتەکە و مایکەکانیان دزیووە و وایەرەکانیاشیان بڕێوە.
دەشڵێت، لە دوای نوێژی بەیانییەوە بانگ لە مزگەوتەکە نەدراوە بەهۆی ئەوەی سیستمی دەنگی مزگەوتەکە تێکدراوە.