"حکومەت ئاوڕمان لێناداتەوە"
دەستەی مافی خەڵكی هەورامان داوای چاککردنی رێگای خورماڵ – بیارە دەکەن
964+
كوردستان ئەحمەد
دەستەی داكۆكیكردن لە مافی خەڵك لە هەورامان داوا دەكەن خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكەیان زیادبكرێت و دەڵێن داواكارییان داوە بە حكومەت و ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە.
داواكارییە سەرەكیەكانیان بریتین لە بواری تەندورستی، گەشت و گوزار، پەروەردە،كارەبا، مەرزی شوشمێ لە تەوێڵە.
دەستەكە لە پێنج كەس پێكدێن، لە 17.2.2023 لە كتێبخانەی گشتی خورماڵ دامەزراون، بە قسەی خۆیان بۆ لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی داواكارییەكانی خەڵكی هەورامان و گوندی گردی گۆ كاردەكەن.
سالار بیارەیی ئەندامی دەستەی داكۆكیكردن لە مافەكانی خەڵكی هەورامان بە 964ـی وت، “لە هەر شوێنێكی هەورامان گرفتێك هەبێت گفتوگۆی لەسەر دەكەین و دەیگەیەنین بە لایەنی بەرپرس، لەگەڵ ئەوەشدا هەفتانە كۆبوونەوە دەكەین بۆ ئاگاداربوون لە كێشەكانی خەڵك”.
دەستەكە پێنج كەسن و لە سەرجەم گوندەكانی هەورامان نوێنەریان هەیە، و خوارو خۆشیانەوە گروپێكی 20 كەسیان هەیە كە لە خەڵكی ناوچەكە پێكدت.