سێ كارمه‌ندى شاره‌وانى سۆران مانگا به‌ڕه‌ڵاكان ده‌خه‌نه ناو ئوتومبێلى تایبه‌ت .. وێنه: راگه‌یاندى شاره‌وانى
خاوه‌ن ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكانى سۆران غەرامه كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند رۆژێكه شاره‌وانیى سۆران ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵاى ناو بازاڕ‌و كۆڵانه‌كان، سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت ده‌ستمان به غەرامه‌كردنى خاوه‌نه‌كانیان كردووه.
تیمه‌كانى خزمه‌تگوزارى سه‌ر به‌و شاره‌وانییه ، چاودێریی وردى بازاڕ‌و كۆڵانه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر ئاژه‌ڵێكى به‌ڕه‌ڵا بگرن ده‌سبه‌سه‌رى ده‌كه‌ن و به دواى خاوه‌نه‌كه‌یدا ده‌نێرن بۆ لێپرسینه‌وه.
سه‌لوا شۆڕۆ سه‌رۆكى شاره‌وانیی سۆران، به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌و تا ئێستا له دوو جارى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یاندا توانیویانه شه‌ش مانگا ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “ده‌ستمان به سزادانى خاوه‌نه‌كانیان كردووه، به هۆى به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان و سزاكه‌شیان غەرامه‌یه”.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵێك به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كانى دووباره بكاته‌وه، لێپرسینه‌كانیان له‌سه‌ر تووندتر ده‌بێت.
وتیشی “هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت چونكه لە رووی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناو شاردا کارێکی ناشرین و نەگونجاوە وە جێگای نیگەرانی هاوڵاتیانە و زیان بە ژینگەی شار دەگەیەنێت”.