پاڵەوانیەتی جومناستیکی یانەکانی کچان بەڕێوەچوو
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
له هۆڵی فێرگەی جومناستیکی سلێمانی، پاڵەوانیەتیی کچانی یانەکانی کوردستان بهڕێوهچوو، کە دوو جۆر ئاست تێیدا بەشدار بوون، ئاستێکیان لە تەمەنی 10 ساڵ بەرەو خوار و ئاستی دووەمیش لە تەمەنی 10 ساڵ تا 15 ساڵی.
عوسمان ئەبوبەکر، سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستان بە 964ی وت، بەهۆی نەبوونی ژێرخانی وەرزشی و کادری لێهاتووەوە کردنەوەی پاڵەوانیەتی جومناستیک بۆ ماوەیەک دواکەوتووە.
لە پاڵەوانیەتیەکەدا نۆ یانە بەشداریان کردبوو، یانە بەشداربووەکانیش بریتی بوون لە یانەکانی سلێمانی، بابان، پێشمەرگە، نەورۆز و ئافرۆدێت لە شاری سلێمانی و یانەی کەرکوک، سەورە و فەتات لە شاری کەرکوک و یانەی کۆیە لە شاری هەولێر.
دوای بەرێوەچوونی رکابەرییەکان، لەسەر ئاستی تەمەن 10 ساڵ بەرەوخوار یانەی فەتات بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، یانەکانی ئافرۆدێت و نەورۆز پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەرکرد، لەسەر ئاستی تەمەن 10 بۆ 15 ساڵ، یانەی سلێمانی بەکۆکردنەوەی 102 خاڵ پلەی یەکەمی دەستەبەرکرد و یانەکانی کەرکوک و پێشمەرگە پلەکانی دووەم و سێیەەمیان بەدەست هێنا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی