زیانەکەی 10 ملیۆن دینارە
لە کۆیە ئاگر 10 سندوق هەنگی سووتاند
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کاتژمێر 8:45ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قەزای کۆیەی پارێزگای هەولێر بەهۆی ئاگرەوە 10 سندوقی هەنگ بە تەواوی سووتان.
سووتانەکە لە کاتێکدایە هەنگەوانان سەرقاڵی بڕینەوەی هەنگوینن.
هێمن بۆگدی، خاوەنی هەنگەکانە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بە تەلەفۆن پێیانوتم کە ئاگر بەربووەتە مێشەکانم، تا گەیشتم هەمووی سووتان کە 10 سندوقی هەنگ بوون.
“نازانم هۆکارەکەی چییە، بەڵام وای بۆ دەچین کە منداڵ ئاگریان لەو ناوە کردبێتەوە و بەهۆیەوە سندوقی هەنگەکان سووتا بن”. هێمن بۆگدی وایوت، ئاماژەی بە زیانەکانیش کرد و بە 10 ملیۆن دینار خەملێندراوە.
دوای کەمتر لە دوو مانگی تر پڕۆسەی بڕینەوەی هەنگوین لە هەرێمی کوردستان دەسپێدەکات و ئەمەش یەکەمین حاڵەتی سووتانی هەنگە لەم ساڵەدا لە کۆیە رووبدات.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق