دوای “دزینی” 100 مۆبایل دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

لە شاری سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا و بە وتەی پۆلیس، “زیاتر لە 100 مۆبایلی لە یەک دوکان دزیوە”.

خاوەن دوکانێک لە ناو بازاڕی سلێمانی چووەتە لای پۆلیس و سکاڵای کردووە، کە دوکانەکەی بڕدراوە و 100 مۆبایلی لێدزراوە.

پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.6.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاندووە.

دەشڵێت، “تۆمەتبارەکە تەمەنی 22 ساڵە و بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

مادەی 443  لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن و سزای بەندکردنە بە مەرجێک لە 10 ساڵ زیاتر نەبێت.