لە پێنجوێن بیرلێده‌رێك دەستگیر کرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە پێنجوێن هاوڵاتیه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت خه‌ریكی بیرلێدان بوو، پۆلیسی دارستان گه‌یشتنه‌ سه‌رى و ده‌ستگیریان كرد.

مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى بیرلێده‌ره‌كه‌، دەستیان به‌سه‌ر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینەشدا گرتووه‌ .

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ئه‌و هه‌واڵه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ رێکخرا و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .