توانا هەردوو قاچی ئیش ناکەن و 13 ساڵە شۆفێری تاکسییە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ئەگەرچی هەردوو قاچی ئیش ناکەن، بەڵام توانا کۆڵی نەداوە و 13 ساڵە شۆفێری تاکسییە لە شاری سلێمانی.
تەمەنی 39 ساڵە، کە لەدایکبووە شەلەل بووە و قاچەکانی کارناکەن و لەسەر عەرەبانەی کەمئەندامییە.
ئەو خێزاندارە، بەڵام منداڵی نییە.
توانا عەبدولڕەحمان بە 964ی راگەیاند، بەو شێوەیە کاری شۆفێری بۆ ئەو قورسە، بەڵام لەبەر بژێوی ژیانی لە ساڵی 2010ـەوە ئەوە کاریەتی.
ئەو شۆفێرە رۆژانە لە کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانییەوە دەچێتە دەرەوە و کاتی نانخواردنەکان دەڕواتەوە.
“ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەم کێشەی فیولپەمپ یان پلاک یاخود کۆیلی هەبێت، خۆم چاکی دەکەم، بەڵام ئەگەر کێشەی گەورەتری هەبێت خۆم ناتوانم”، توانا عەبدولڕەحمان وای وت.
توانا ئیستۆپ و سکرێتەری بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی لای فیتەرێک دەستکاری کردووە و هەردووکیان بە دەستەڕاستی بەکاردەهێنێت.
ئەو مۆڵەتی شۆفێریکردنی تایبەتی هەیە و دەڵێت، “ئەو مۆڵەتە بۆ کاری تاکسی نابێت، بەڵام مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتوچۆ هاوکاریمان دەکەن”.