تاتۆی دیلیڤەریش پەیدا بووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ناوشاری سلێمانی تاتۆی دیلیڤەری دروستبووە و قایمقامیەتیش هۆشداری دەدات، “تەنیا لە ئارایشگا مۆڵەت پێدراوەکاندا رێگەپێدراوە”.
هۆشدارییەکەی قایمقامیەتی سلێمانی لەکاتێکدایە، ک لە چەند رۆژی رابردوودا چەند کەسێکیان دەستگیر کردووە لە دەرەوەی ئارایشتگادا تاتۆیان دروستکردووە.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14.6.2023 لە زاری هیوا ساڵح، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییەوە رایگەیاندووە، تاتۆ دروستکردن لە دەرەوەی ئارایشتگا و لە ماڵان‌دا رێگەپێنەدراوە و پێچەوانەی رێنماییە تەندروستییەکانە.
وتوشیەتی، “ده‌بێت ته‌نها له‌ناو ئه‌و ئارایشتگایانه‌دا كاری تاتۆ بكرێت، کە بڕوانامه‌ی تاتۆكردنیان له ده‌روه‌ی وڵاته‌وه به‌ده‌ستهێناوه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدراوه”.
قایمقامیەتی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەبەر تەندروستی خۆیان رێگە نەدەن لە شوێنێک تاتۆیان بۆ بکرێت، کە مۆڵەتی رێگەپێدراوی نەبێت.
“له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، كه به شێوه‌ی دیلیڤه‌ری و له ماڵان‌دا كاری تاتۆیان كردووه و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی رووبه‌ڕووی رێكاری یاساییه توونده‌كان كراونه‌ته‌وه”، ئەوەش هەر قسەی هیوا ساڵحە.
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد