لوكاكۆ پاره‌ی زۆری له‌ سعوودییه‌كان ده‌وێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

رۆمێلۆ لوكاكۆ یاریزانی به‌لجیكی گه‌یشته‌ سعوودیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی هیلالی سعوودییه‌وه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن، یانه‌ی هیلال ئۆفه‌ری پێشكه‌شی لوكاكۆ كردووه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ دوو ساڵ، هه‌ر ساڵێكیش 25 ملیۆن یۆرۆی پێده‌ده‌ن.

به‌ڵام سایتی گۆڵی جیهانی نووسیویه‌تی، لوكاكۆ به‌م پاره‌یه‌ رازیی نییه‌ و چاوی له‌ زیاتره‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی یانه‌ی هیلال ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیش گفتوگۆ بكات.
لوكاكۆ خۆی یاریزانی چێڵسییه‌، به‌ڵام وه‌رزه‌ به‌ خواستن بۆ ئینته‌رمیلان یاریی كرد.