هاوڵاتیان بێزارن
“بەمزووانە کێشەی غاز لە سۆران چارەسەر دەکرێت”
964+
ئاسۆ وەرتی ـ سۆران
نەبوونی غاز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوڵاتیانی بێزار کردووە، بە جۆرێک لە هەندێک لە گەڕەکهكان ماوەی 20 رۆژە غازیان بۆ نەهاتووە، بهڕێوهبهری نهوت و كانزاكانی سۆرانیش دهڵێت، بهم زووانه كێشهكه چارهسهر دهكرێت.
964 پەیوەندی بە ئەمیر سلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران” كرد، كه لە بارەی کەمیی غاز له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتی، “ماوەی هەفتەیەکە هاتنی غاز بۆ کارگەکانی سۆران وەستاوە ، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کەمیی غاز لە سنوورەکەدا” .
وتیشی،” نەهاتنی غاز پەیوەندیی بە چاکكردنەوەی کارگەکانی هەولێروە هەبوو، چونکە سەرچاوەی هاتنی غاز بۆ ئیدارەی سۆران لە هەولێرە”.
ئاماژهی بهوهش كرد، لە ئەمڕۆوه دەستیان بە دابەشکردنی غاز لە گەڕەکەکان كردووهتهوه و قەرەبووی ئەو ماوەیەشیان بۆ دەکرێتەوە، کە غاز نەهاتووە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە .
مانگانە 1500 تۆن غازی شل بۆ تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێویسته، سەنتەری قەزای سۆران زیاتر 38 هەزار خێزانی تێدایه، بۆ ئەوەی مانگانە هەر خێزانێك 2-3 بوتڵ غاز وهربگرن، پێویستی مانگانەی 80 هەزار بوتڵ غازە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا