3960 کیلۆگرام بووە
لە هەولێر دەست بەسەر نۆکی برژاوی ماوەبەسەرچوودا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی 3960 کیلۆگرام نۆکی برژاوی ماوەبەسەرچووی راگەیاند.
نۆکەکە لە کۆگایەکی شاری هەولێردا دۆزراوەتەوە، کە ویستراوە گوێنییەکانیان بگۆڕن و رێکەوتی تازەیان لەسەربدەن.
“ئەو کەسانەی کارەکەیان کردووە شوێنەکەیان مۆڵەتیان نەبووە و ویستوویانە بەرهەمەکە بۆ جەژنی قوربان لە بازاڕدا ساغ بکەنەوە”، ئەمە زانیاریی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرە، کە کەمێک بەر لە ئێستا بڵاویکردووەتەوە.
دەشڵێت، “رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە گیراوەتەبەر”.