ئاگرەكه‌ى پیرمام هه‌شت دۆنم پاوانى سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى نیوه‌ِڕى ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گەورە لە یەكێك لە پاوانەكانی قەزای پیرمام کەوتەوە، تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش ماوه‌ى سعاتێك خه‌ریكی كوژارندنه‌وه‌ى بوون و كۆنتڕۆڵكرا.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پیرمام، بە 964ـی راگەیاند، ئاگرەكە لە گەڕەكی پشت نەخۆشخانەی گشتی پیرمام و نزیك لە سەربڕخانەی پیرمام كەوتەوە نزیكە لە ئاوەدانییەكانەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئاگرەكە لەیەكێك لە پاوانەكانی ئەو شوێنە كەوتەوە و نزیكه‌ى هه‌شت دۆنم پاوانى سووتاند.
له‌باره‌ى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش، ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی “له‌ئه‌نجامى پاككردنه‌وه‌ى یه‌كێك له مه‌زره‌عه‌كانى ئه‌و شوێنه و سوتاندنى پاشماوه‌كان، ئاگره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه”.