دوای ئەوەی لەناو بازاڕ شەڕیان کرد لەبەردەم نەخۆشخانە پەلاماری یەکیاندایەوە

 964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

ئەمرۆ سێشەممە 13.6.2023 لەناو بازاڕی سەیدسادق، دوو گەنج بەهۆی دەمەبۆڵەوە دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان لوتی برینداردەبێت و سێ چەقۆ بەر پشتی دەكەوێت.

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتی حاجی مشیر لە سەیدسادق، ئەو کەسەی تر کە لەگەڵیدا شەڕی کردووە لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە چاوەڕێی بریندارەكە دەکات و دووبارە دەبێتەوە بەشەڕیان.

یوسف عەلی، بەرێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە 964ی وت، شوێنەواری سێ چەقۆ بە پشتی بریندارەکەوە بووە و دووبارە تیماری برینەکەی کراوە.

ئەوەشی وت، گەنجەکان تەمەنیان لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایە و دانیشتووی قەزای سەیدسادقن، بەوتەی ئەو پۆلیسی قەزاکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

ئەو کەسەی هێرشی بۆ جاری دووەم ئەنجامداوە لە بەردەم نەخۆشخانە، هەڵاتووە و پۆلیس هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەسەر رووداوەکە نەبووە

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد