منداڵانی ئیشکەر لە شەقامەکان. وێنە :964
خراونەتەوە بەر خوێندن
1211 منداڵ لە شەقامەکان دوورخراونەتەوە
964+
شیراز عەبدوڵا – هه‌ولێر
به‌رنامه‌یه‌كی پاراستنی منداڵان ئاشكرایان كرد، ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵانیان له كاركردن دوورخستووه‌ته‌وه و بۆ خوێندنیان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه.
ناسک ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەرنامەی پاراستنی منداڵ لە رێکخراوی منداڵپانرێزی کوردستان بە 964ـی وت، لە ساڵی 2007وە پڕۆژەی منداڵی ئیشکەرمان هەبووە، ساڵی رابردوو هەزار و 211 منداڵ دوور خراونەتەوە لە مەترسییەکانی سەرشەقام و کارپێکردنیان، ئەوانەی وازیان لە خوێندن هێناوە و دووباره خراونەتەوە بەرخوێندن، هه‌روه‌ها فێری كار و هونه‌رێك کراون و پڕۆژەی بچووکیان بۆ دروستکراوە” .
رێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا چاودێریی ژماره‌یه‌ك منداڵی كردووه له شاره‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی له ئیشكردن و سه‌رشه‌قامه‌كان دووربخرێنه‌وه، ئه‌وانیش به‌م جۆره: 49 منداڵ لە هەولێر، 122 منداڵ لە دهۆک، 126 منداڵ لە سلێمانی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا