شه‌قامی خۆشنووسه‌كانی خانه‌قین وه‌ك خۆی نه‌ماوه
964+
راژان باجه‌لان – خانه‌قین
شه‌قامی خۆشنووسه‌كان یەکێکه لە کۆنترین شه‌قامه‌كانی قه‌زای خانەقین، كه رابردووی شارەکەی بە ئێستا بەستووەتەوە و یاده‌وه‌ری جوانی لای خانه‌قینییه‌كان جێهێشتووه.
شه‌قامه‌كه لە هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە ناوبانگی دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک لە خۆشنووسەکان له‌وێدا كۆبوونەته‌وە و لە رێی کارکردنی رۆژانەیان پەرەیان بە هونەرەکەیان داوه.
به‌ڵام ئێستا ژمارەی خۆشنووسه‌كان له خانه‌قین کەمبووەتەوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یەکێک لە خۆشنووسەکان دەڵێت، هەرچەندە تەکنه‌لۆژیا پەرەی سەندووە، بەڵام قەت ناتوانێت جێگای دەست و پەنجەی ئه‌وان بگرێتەوە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا