هەڕەشەیان لە كچێك كرد و دەستگیر كران
+964
كوردستان ئەحمەد
پۆلیسی دەربەندیخان دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند، كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە كچێك كردبوو
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووك دەڵێت، مەفرەزەکانی بنكهی پۆلیسی ههوارهبهرزهی سهر به بهشی پۆلیسی دهربهندیخان، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتیان لە کچێک کردبوو.
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبارەكە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.