نزیکەی 200 جۆر باڵندە و 16 جۆر شیردەر لە شاخی بەمۆ تۆمارکراون
964+
میلاد جەلال
دوو بران لە رێگەی کامێراکەی دەستیانەوە ئاژەڵ و باڵندەکانی شاخی بەمۆ تۆمار دەکەن، کە بەشێکیان لەسەر ئاستی جیهان لەناو هێڵی سووری لەناوچووندان.
ئەوان دەیانەوێت شاخی بەمۆ لە دەڤەری گەرمیان بکرێتە ناوچەیەکی پارێزراو و راوکردنی تیادا قەدەغە بکرێت.
تیشێرتەکانی بەریان بە وێنەی ئەو ئاژەڵانە دەنەخشێنن کە خۆیان تۆماریان کردووە.
ئەوان تاوەکو ئێستا وێنەی دەیان جۆری ئاژەڵ و باڵندەی کێوییان تۆمارکردووە، لەوانەش وەکو پڵنگی زاگرۆسی.
ئەم برایانە بە وتەی خۆیان، زیاتر لە 20 ساڵە لەم زنجیرە شاخەی بەمۆ وێنە و ڤیدیۆی ئاژەڵ و باڵندەکان تۆمار دەکەن و تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 جۆر باڵندە و 16 جۆر ئاژەڵی شیردەریان تۆمارکردووە.