بوتڵەکان بە بەتاڵی قورسترن

دەست بەسەر 11 بوتڵ غازدا گیرا

964+

توانا نەقی

لە قەزای دەربەندیخان دەستگیرا بەسەر 11 بوتڵی چەند بریکارێکی دابەشکردنی غازدا.

لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی دەربەندیخان لە کارگەی غازی گەرمیان دەستیان کردت بەسەر بڕی 11 بوتڵی غاز کە کێشە تێکردنی غازدا هەبووە لە بوتڵەکان.

کێشی ئەو بوتڵانە بە بەتاڵی لە 17 کیلۆ زیاتر بووە لە کاتێکدا دەبێت لە 16 کیلۆ زیاتر نەبێط بوتڵەکان.

پێشتریش ئارام دارا، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی دەربەندیخان بە 964ی وت بوو، بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردووە پشکنین بۆ کارەگەکان و ئۆتۆمبێلی بریکارەکان دەکرێت.

وتیشی، هەر بوتڵێک دەبێت 12 کیلۆ غازی تێبکرێت.

ئەگەر لەو بڕە غازە کەمتر باکار بهێنن سزا دەدرێن و سزاکەش غەرامەکردنە لە 15 هەزارەوە بۆ 500 هەزار دینار، ئارام دارا وای وت.

لیژنەکە دەشڵێت، هەر بریکارێک ئەو بوتڵانەی کە بەبەتاڵی قورسترن بەکاربێنێت و پێیان بگیرێت سزادەدرێن و پێویستە هاوڵاتیان لە قورسی و کوالێتی غازەکەیان دڵنیابن و لیژنەکە ئاگادار بکەنەوە لە هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە.