کۆنسێرتی ساڵانەی عود لە هەولێر ئەنجامدرا
964+
مریەم ئەحمەد-هەولێر
ئەمڕۆ کۆنسێرتی ساڵانەی عود لە هەلێر بەڕێوەچوو، لە کۆنسێرتەکەدا چەندین پارچە میوزیکی تایبەت بە عود ژەنرا، بەشێوەی تێکهەڵکێشکردن لەگەڵ دەنگ و شعر و میوزیکی ڕەسەنی کوردیدا.
دكتۆر جەنگی جەلال، ئامادەکاری کۆنسێرتەکە بە 964+ ووت؛ ئامانجمان لەم كۆنسێرتە، ئەوەیە ئامێری عود بە كوردی و زیندوویی بهێلینەوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر سەیری بكەین توركەكان، عەرەبەكان و فارسەكان لە هەوڵی ئەوەدان شوناسی ئامێری عود بكەنە هی خۆیان.
زیاتر وتی “هەوڵمانداوە ئامێری عود بە چەند شێوەیەك تێكهەڵكێش بكەین لەگەڵ میلۆدیە كوردییەكان، لەوانە گۆرانییەکانی عەلی مەردان و تایەر تۆفیق، لەم کۆنسێرتە توانیمان عود و شیعر،عود و مەقام تێکەڵ بەیەک بکەین”.
دکتۆر جەنگی جەلال بۆ 964+ زیاتر قسەی کردووەو دەڵێ؛ بوونی کۆنسێرتی لەم شێوەیە بۆ دەرخستنی توانی گەنجەکانمانە، چی لە رووی ژەنینی ئامێری عود یان گۆرانی وتن بێت، خۆشحاڵین کە ئەم کۆنسێرتە بەباشی بەڕێوەچوو خەڵکێکی زۆر تێیدا بەشدار بوو، خەڵکەکەش لە رێگەی میلۆدی سەر کاغەز بە گۆرانی وتن لەهەڵمان بەشدار بوون.
کۆنسێرتی ئامێری عود، کۆنسێرتێکی ساڵانەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمساڵ تەنها لە پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.