ئێمباپێ به‌ره‌و ریال مه‌درید
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسی، به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، خاڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كارا ناكات و له كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌ڕوات.
رۆژ لە دوای رۆژ پشتڕاست دەکرێتەوە، كیلیان ئیمباپێی هێرشبەری فەڕەنسی له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی ریال مه‌درید نزیكبووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی كه هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
بە گوێرەی میدیا فەڕەنسییەکان، ئێمباپێ ئیدارەی پاریس سانجێرمانی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە، بڕگەی نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی له دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی ئێستای، کارا نەکات.
یانه‌ی ریال مه‌درید هاوینی رابردوو هه‌وڵی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره لاوه فه‌ڕه‌نسییه‌كه دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
پێشتر ئێمباپێ، پێش مۆندیالی 2022ی قەتەڕ، خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەربڕیبوو، به‌ڵام وه‌ك میدیاكان باسیان كرد، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و میری قه‌ته‌ڕ، كه ئه‌مه‌ی دوایی خاوه‌نداریه‌تیی یانه‌ی پاریس ده‌كات، هاتنه سه‌ر هێڵ و یاریزانه‌كه‌یان به پاره‌یه‌كی زۆر رازیی كرد بمێنێته‌وه.
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردووەتەوە، پشتڕاستی کردەوە ئێمباپێ روو لە یانەی ریال مەدرید ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م هاوینه نا، به‌ڵكو هاوینی داهاتوو.
پێرێز لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە بۆ یەکێک لە هاندەرەکان قسه ده‌كات، دەڵێت: بەڵێ ئێمباپێ گرێبەست لەگەڵ ریال مەدرید دەکات، بەڵام ئەمساڵ نا.
پێشبینیی دەکرێت ریال مەدرید بە فەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنێت، دوای کۆتاییهاتنی بەشداریکردنی ئێمباپێ لە جامی یۆرۆی 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.
لە چەند مانگی رابردووش‌دا، ئێمباپێ قسەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کردووە و دڵنیایی داوە لەوەی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه ده‌كات.