نمونەی سایلۆیەکی نوێ لە گەرمیان. وێنە:964+
لە گەرمیان
لە 12 رۆژدا 12 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
+964
كوردستان ئەحمەد
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و لە سایلۆی گەرمیاندا لە ماوەی 12 رۆژدا نزیكەی 12 هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە.
سایلۆی گەرمیان لە فەیسبووك پۆستێكی كردووە، تێیدا هاتووە، لە سەرەتای دەستپێكی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانەوە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان تا ئەمڕۆ یەكشەممە، كە دەكاتە 12 رۆژ، رۆژانە یەك تەن گەنمیان وەرگرتووە و كۆی گشتی گەنمەكەش دەكاتە 12 هەزار تۆن.
گەنمەكە لە جۆری پلە یەكە، بۆ هەر تۆنێك 850 هەزار دینار دانراوە، لە رێگەی چەكێكی بانكییەوە خاوەن گەنمەكە وەریدەگرێت.
کاروان رەئوف، بەڕێوەبەری سایلۆی گەرمیان بۆ 964 وتی، “پارەی گەنمی جووتیاران لە بانکە و دەتوانن راستەوخۆ وەریبگرن”.
سایلۆی گەرمیان بۆ ئەمساڵ بڕی 36 هەزار تۆن گەنم وەردەگرێت و لەو بڕەشدا تا ئێستا 12 هەزار تۆن رادەستکراوە.