پارێزگاری سلێمانی: وەستانی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا گۆڕان بۆ دەرفەت
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تەحەدای داخرانی ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانیدا دەگۆڕن بۆ دەرفەت، بەدڵنیاییەوە لە مانگی تەموزدا هەواڵی خۆش لەوبارەیەوە دەبیستن.
د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆڕبەندی ئابووری لە سلێمانی رایگەیاند، “ئەو دۆخانە [وەستانی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا] بەشێوەیەک تێدەپەڕێین کە بچێتە ئاستێکی دیکە و ئەو تەحەدایەش کە لەسەرمان کرا بە سوپاسەوە بۆ هێڵی قەتەریە و هێڵەکانی دیکە توانیمان بیگۆڕین بۆ دەرفەت و لە گەشتێکی یەکجارە لە هەفتەیەکدا بۆ حەوت رۆژەی بگۆڕین”.
لە رێکەوتی 3.4.2023 کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھەڵوەشاندەوە و دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ مانگ راگرتنی گەشتەکانی بۆ ھەمان فرۆکەخانە راگەیاند.
پێشتر لە رێگەی هێڵی فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و هێڵی ئاسمانی عێراق مانگانە 360 گەشت لە سلێمانیەوە بۆ تورکیا ئەنجام دەدرا.