ژنانی دووگیان تەندروستی سلێمانی و گەرمیان بەیەکدەگەیەنن

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

تەندروستییەکانی گەرمیان و سلێمانی بۆ باشتر چاودێریکردنی ژنانی دووگیان هێڵێکی گەرم لەنێوان خۆیاندا دادەنێن.

هێڵە گەرمەکە بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەیە، کە لە حاڵەتی قورسی دووگیانیدان و پێویستیان بە گواستنەوەیە بۆ سلێمانی.

هێڵەکە بۆ گواستنەوەی تەواوی زانیاری ژنە دووگیانەکەیە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بەرلەگەیشتی خۆی، تا پێشتر لە نەخۆشخانە ئامادەکاری بۆ بکرێت.

“پێشتر ئەوە نەبووە و کاتی گەیشتنی ژنە دووگیانەکە زانیاری لە خۆی و کەسوکاری وەردەگیرا و ئەوەش ماوەیەکی دەویست، کە بە زیانی ژنە دووگیانەکە بوو”، شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی وای بە 964 وت.

دەشڵێت، لەمەودوا مانگانە پزیشکی نیشتەجێی نوێ لە بواری ژنان و منداڵبوون لە سلێمانییەوە رەوانەی گەرمیان دەکرێت.