"لە قەزای کفری"

وەستایەک لە کاتی لەحیمکردنی تانکەرێکدا گیانی لەدەست دا

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی پشتێنەیی قەزای کفری، کەسێک کە دوکانی لەحیمکردنی ھەبووە، لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی چیمەنتۆدا، پێیدا تەقیووەتەوە و گیانی لەدەست دا.

ئەو کەسە ناوی (م. ر)، تەمەنی 37 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی پریادی کەرکوکە و لە کفری دوکانی ھەبووە.

سامان سەرتیپ، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەھید خالید گەرمیانی لە قەزای کفری بە 964ى وت،”کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو پیاوە ھێنرایە نەخۆشخانەکە و دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدابوو”

ئاماژەی بەوەش کرد، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت لە قەزای کەلار.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

 ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى خورماتوو دەستگیرکرا

 ئەنجامدەرى تەقینەوەکەى خورماتوو دەستگیرکرا