کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک لە هەولێر. وێنە :964
وانەی تازە بە پزیشکانی ئێسک دەوترێتەوە
964+
شیراز عەبدوڵا – هەولێر
سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک لە هەولێر دەستیپێکرد، زیاتر لە 300 پزیشکی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی تر تێیدا بەشدارن.
دکتۆر رەمەزان بیرەباتی، سەرۆکی کۆنفڕانسەکە بە 964ـی وت، “کۆنفڕانسەکە بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییە لە بواری نەشتەرگەری ئێسک و شکان، لەنێوان پزیشکانی ناوخۆ و وڵاتانی دەرەوە، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی لە کوردستان”.
نزیکەی 45 وانەبێژ بۆ کۆنفڕانسەکە بانگهێشتکراون، بڕیارە وانەی تازە بە پزیشکانی ئامادەبوو بڵێنەوە، دەیان توێژینەوە پێشکەشبکرێت، تاوەکو پزیشکان ئاشنابکرێن بەو گۆڕانکارییە تازانەی لە بواری ئێسک و شکاندا هەن.
سێیەمین کۆنفڕانسی پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک لە هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیپێکرد، دوو رۆژ درێژەی دەبێت، لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، مالیزیا، تورکیا و ئیماراتەوە میوانەکان بەشدارن.