دوو تۆن چەرەس و چکلێت و زەیتوون لەناوبرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

دوو تۆن چەرەس و چکلێت و زەیتوون لە شاری سلێمانی لەناوبرا، کە پێشتر لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.

بە پێی راگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، ئەو بڕە چەرەس و زەیتوون و شیرینییە لە چەند فرۆشگا و کۆگایەکدا دەستیان بەسەرداگیراوە و ماوەیان بەسەرچووە یان بەهۆی خراپ هەڵگرتنەوە شیاو نەبوون بۆ خواردن.

قایمقامیەت ئەو مادانەی لە دەرەوەی سنووری نیشتەجێبوون لەناوبردووە.