وەزارەتی ئەوقاف داوادەکات حاجییان لە کوردستان قوربانی بکەن

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی ئەوقاف داوادەکات حاجییان لە کوردستان قوربانی بکەن و دەڵێت، “قوربانیكردن له‌ وڵاتى خۆماندا خێرێكی گه‌وره‌یه‌”.

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى له‌ لاپه‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆی، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، بۆ حاجیانى كوردستانى نووسیوه‌، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج ده‌چنه‌ وڵاتى سعودیه‌، “به‌پێی بنه‌ما شه‌رعییه‌كان قوربانیكردن له‌ وڵاتى خۆت خێرێكى گه‌وره‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت بۆ قوربانیكردن كه‌سێك له‌ كوردستان ئه‌و ئه‌ركه‌تان بۆ ئه‌نجام بدات”.

ئه‌و په‌یامه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مساڵ چوار ھەزار و 685 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى وڵاتى سعودیه‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنى فەریزەی حەج.