دوای 20 ساڵ

نۆکیا مۆبایلێکی کۆنی خۆی نوێ کردەوە

964+
ئەحمەد عەبدوڵا
نۆکیا دوای 20 ساڵ بە دیزاینێکی نوێ مۆبایلی 6600 Nokia دەخاتە بازاڕەوە بە ناوی Nokia 6600 5G.

مۆبایلەکە کراوەتە مۆبایلی زیرەک و چەندین تایبەتمەندی سەردەمیانەی بۆ زیادکراوە.

وەشانە نوێیەکەی Nokia 6600 رامێکی 12 گێگا بایتی و چیپی سناپدراگۆنی هەشتی لەسەر جێگیرکراوە.

کۆمپانیای نۆکیا جیاواز لە رابردوو گرنگییەکی زۆری بە کامێرا داوە، کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە 250 مێگا پیکسڵە و کامێرای سێڵفییەکەشی 25 مێگا پیکسڵە.

سیستمی کارپێکەری مۆبایلەکە ئەندرۆیدی 13 دەبێت و بە دوو بیرگەی 128 و 256 گێگابایتی بەردەست دەبێت.

وەک چۆن هەمیشە پاتری مۆبایلەکانی نۆکیا بەهێزن، ئەمجارەش کۆمپانیاکە پاترییەکی 6900MAHی لەسەر جێگیرکردووە.

هێشتا کۆمپانیای نۆکیا بە فەرمی کاتی بڵاوکردنەوەی مۆبایلی 6600 5G بڵاونەکردووەتەوە بەڵام زۆربەی سایتە تەکنەلۆژییەکان پێشبینی دەکەن کە مانگی 10ی ئەمساڵ بکەوێتە بازاڕەوە.

مۆبایلی نۆکیا 6600 کە ساڵی 2003 کەوتە بازاڕەوە، لە هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەربوو, یەکێکبوو لە مۆبایلە بەناوبانگەکانی ئەو سەردەمە.