هۆكارهكهى منداڵانه
مایکرۆسۆفت 20 ملیۆن دۆلار سزا دهدرێت
964+
فهرهاد حهسهن
كۆمپانیاى مایکرۆسۆفت سزاى 20 ملیۆن دۆلار دهدرێت، بههۆى ئهو داوایهى لهسهریهتى گوایه زانیارییه كهسییهكانى لهسهر منداڵانى خوار تهمهنى یاسایی كۆ كردووهتهوه.
داوایە یاساییەکە لەلایەن دەزگای پاراستنی بەکاربەرانی ئەمریکاوە لەسەری تۆمارکراوە.
لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی، لە راگەیەندراوێکدا مایکرۆسۆفت تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لەنێوان ساڵانی 2015 بۆ 2020 زانیاری کەسی منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی 13 ساڵی کۆ کردۆتەوە کە لە پلاتفۆرمی یارییە ئۆنلاینەکانی کۆنسۆلی “Xbox” تۆمارکراون بەبێ ئاگادارکردنەوە و وەرگرتنی رەزامەندی دایک و باوکیان.
ئاماژهى بهوهشكردووه، منداڵ بۆ ئەوەی ئەکاونتێک دروستبکات پێویستە بەکارهێنەر ناو و پاشناو و ئیمەیڵ و بەرواری لەدایکبوون بخاتەڕوو، مایکرۆسۆفتیش یاسای پاراستنی نهێنی منداڵانی ئۆنلاین (COPPA)ی پێشێلکردووە.
سامویل لیڤاین، سەرۆکی لیژنەی بازرگانی فیدڕاڵی وتویهتى “ئەو بڕیارەی ئێمە پێشنیاری دەکەین رێگە بە دایک و باوکان دەدات پاراستنی نهێنی زانیارییەکانی منداڵەکانیان لە ئێکس بۆکسدا بپارێزن و ئەو زانیاریانەش سنووردار دەکات کە مایکرۆسۆفت دەتوانێت سەبارەت بە منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی کۆیان بکاتەوە”.
بەپێی یاسای پاراستنی نهێنی منداڵان بە شێوەی ئۆنلاین، خزمەتگوزاری و ماڵپەڕە ئۆنلاینەکان کە بۆ منداڵانی خوار تەمەنی 13 ساڵ دانراون، پێویستە دایک و باوک لەو زانیارییە کەسییانەی کە کۆیاندەکەنەوە ئاگاداربکەنەوە و رەزامەندیان وەربگرێت.