پۆلیس: رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

گەنجەکەی زاخۆ دەڵێت “لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانم کردووە”

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

شوفێرە تاکسیەکەی زاخۆ زانیاری نوێ لەسەر خۆشاردنەوەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رفاندیانە و لەژێر ئەشکەنجەی زۆری پۆلیس دانپێدانانم کردووە.

دوای ئەوەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 5.6.2023، شۆفێره‌ تاكسییه‌ی زاخۆ دۆزایه‌وه‌، كه‌ حه‌وت رۆژ بوو هیچ سۆراغێكی نه‌بوو، راید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش بە 964ـی وتبوو، بەپێی لێکۆڵینەوەکان بێت، ئەو گەنجە قەرزار بووە و بەهۆی گوشاری خاوەن قەرزەکان خۆی شاردووەتەوە بۆ ئەوەی گوشارەکانی لەسەریەتی نەمێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023، عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیم، گەنجە شوفێرەکە قسەی بۆ 964 کردووە و هەموو ئەوانە رەتدەکاتەوە کە پۆلیسی زاخۆ دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی باسی کردبوو.

عەزیز زەینەلعابدین ئیبراهیم، بە 964ـی وت “ناچاربووم لەژێر ئەشکەنجە و فشاری پۆلیس بڵێم من خۆم بزر کردبوو”.

بەڵام دیسان ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964 ئەوە رەتدەکاتەوە کە هیچ راستییەک بۆ ئەشکەنجەدانی ئەو نییە و تەنیا دەیەوێت فۆکسی خەڵک و راگەیاندنەکان بۆ خوی رابکێشێت.

دەشڵێت: رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق