له‌ناو مه‌زره‌عه‌یه‌كى شه‌قڵاوه‌ دوو كه‌س ده‌ستگیركران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سۆركى شه‌قڵاوه‌ و له‌ناو مه‌زره‌عه‌یه‌كدا، دوو كه‌س ده‌ستگیركران خه‌ریكی بیرلێدان بوون به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی.

بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە، بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەیه‌كیان لە ناو قەزای شەقڵاوە شەقامی گشتی سۆرك، توانیان دەست بەسەر ئامێرێكی بیری سوری کارەبایی دابگرن و دوو كه‌سیش ده‌ستگیر بكه‌ن، کە کارپێکەری ئه‌و ئامێره‌ى بیرلێدان بوونه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خاوەن ئه‌و مەزرەعەیەش دەرچوو كه‌ بیره‌كه‌یان له‌ناو لێداوه‌.

ده‌شڵێت، به‌بڕیاری دادوه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ ئه‌نجامدراون و  بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.