دیمه‌نى یه‌كێك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ... وێنه: سۆسیال میدیا
له رواندز كێڵگه په‌له‌وه‌ریيه بێزاركه‌ره‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى رواندز ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى كێڵگه‌ى په‌له‌وه‌رى هه‌ن، به‌ڵام بوونه‌ته هۆى بێزاكردنى هه‌وڵاتیانى نزیك له‌خۆیان و قایمقامى رواندزیش ده‌ڵێت “دووریان ده‌خه‌ینه‌وه”.
بۆن و به‌رامه‌ى بێزاركه‌رى ئه‌و پڕۆژه په‌له‌وه‌ریانه هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى ناچاركرد په‌نا بۆ یه‌كه ئیداریه‌كانى سنووره‌كه‌یان ببه‌ن و داوا بكه‌ن، دوور بخرێنه‌وه.
پڕۆژه په‌له‌وه‌رییه‌كانى سنوورى قه‌زاى رواندز كه‌وتوونه‌ته دۆڵى ئاكۆیان و جندیان و بێنوریان.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زاى رواندز، به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی سۆران و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی قەزای رواندز، كۆبونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه.
وتیشی “به‌م زووانه رێكاری پێویست ده‌گرینه به‌ر، بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له نزیك شوێنى نیشته‌جێ بوونى هاوڵاتیان “.