دیمەنی پارکی ئازادی. وێنە:964
شەوانە گڵۆپ و دارەكانی پاركی ئازادی دەشكێندرێن
+964
دیلان جەزا- سلێمانی
لە دوا كاتژمێرەكانی شەودا، بەشێك لە دارو گڵۆپەكانی پاركی ئازادی دەشكێنرێن و بەڕێوەبەری پاركەكەش دەڵێت ناتواننن چاودێری پاركەكە بكەن.
بەكر مستەفا، بەڕێوەبەری پاركی ئازادی بە 964ی وت، ماوەیەكە بە بەردەوام گڵۆپ و دارەكانی پاركەكە دەشكێنرێن، نازانین هۆكارەكەی چییە و كێیە، بەڵام دەزانین شەوان درەنگ ئەم كارە دەكرێت.
هەر ئەوە نییە، گوڵەكان دەشێلرێن و چیمەنەكە خراپدەكرێت ئەوەش گرفتی بۆ پاركەكە دروستكردووە، شەوانە پاركەكە كارمەندی نامێنێت، تەنیا چوار كارمەند شەوانە دەمێننەوە لە شوێنەكە.
پاركی ئازادی دەكەوێتە ناوەڕاستی شاری سلێمانیەوە، 176 دۆنمە بەشێكی زۆری سەوزایە و یاری و كافتریای لێیە .