هاوڵاتیەک لە ناوبژیدا گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

هاوڵاتیەکی تەمەن 50 ساڵ لە کەرکوک لە کاتی ناوبژیکردندا دەکەوێتە سەر زەوی و گیان لەدەستدەدات.

کاتژمێر 1:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێ کە خزمی یەکتر بوون، شەڕە بۆکس دروستدەبێت و هاوڵاتیەکی تەمەن 50 ساڵ لە کاتی ناوبژی نێوانیان شەڕکەرەکان گیان لەدەستدەدات.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بنکەی پۆلیس عروبە بە 964ـی وت، شەڕەکە لە گەڕەکی قادسیەی دوو رویداوە، ئەو هاوڵاتییە چووەتە ناوبژی شەڕی نێوان دوو خزمی خۆی رووداوەکە روویداوە.

وتیشی شەڕەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە، لە ناوبژیدا پاڵیان بەو پیاوەوە ناوەو کەوتووەتە سەر زەوی و گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا هەردوو شەڕکەرەکە لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.