لاوانی یانەی نەورۆز. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
خولی عێراق
راهێنه‌ری لاوانی نه‌ورۆز: هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیاتر بچینه پێشه‌وه
964+
یادگار محه‌مه‌د – سلێمانی
راهێنه‌ری لاوانی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌لێت، كه‌مئه‌زموونی یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی، وایكرد دووچاری چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپ ببن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ركابه‌رییه‌كان و له ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌شدا بچنه پێشه‌وه.
لاوانی نه‌ورۆز ئێواره‌ی شه‌ممه له گه‌ڕی 14ی خولی لاوانی نایابی عێراق به ئه‌نجامێكی گرنگ و به 2-0 گۆڵ له لاوانی یانه‌ی زه‌وڕای برده‌وه.
گۆڵه‌كانی نه‌ورۆز “ساڵح قاسم و چالاك سه‌ركه‌وت” تۆماریان كرد.
کەمەران عەلی، راهێنه‌ری لاوانی نەورۆز بۆ تۆڕی 964 وتی، هەر لە سەرەتای خولەکەوە تیپەکەیان ئامادەکاری باشی کردبوو، ئەنجامەکانیشی لە ئاستێکی باش‌دا بوون.
به‌ڵام ده‌ڵێت، “کەمئەزموونی بەشێک لە یاریزانەکانیان هۆکاری ئەوە بووە لە چەند یارییەکدا نەتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن”.
كامه‌ران عه‌لی به‌ڵێن ده‌دات بۆ یارییەکانی داهاتوو هەوڵ ده‌دەن زیاتر لە ریزبەندییەکانی پێشەوەی خوله‌كه نزیک ببنەوە.
نەورۆز دوای بردنه‌وه‌ی له زه‌وڕا، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 19 خاڵ و بۆ پلەی پێنجەمی ریزبەندی سه‌ركه‌وت، یاریی داهاتووشی له به‌غدا له‌گه‌ڵ یانەی حدوود ده‌بێت.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا