دەسپێكی چالاكیەكانی هایتێكس لە ساڵی 2020. وێنە:سۆشیاڵ میدیا
چوارەمین پێشانگای هایتێکس لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
+964
كوردستان ئەحمەد
بە بەشداریی 82 كۆمپانیا و 32 بزنسی ئاست بچووك، چوارەمین پێشەنگای هایتێكس بەڕێوەدەچێت.
رۆژی شەشی ئەم مانگە سەرەتای دەستپێكی پێشەنگاكەیە، لە 19 وڵاتەوە بەشداریی پێشەنگاكە دەكەن، بانگهێشتی سەدان میوانی ناوخۆیی و دەرەكی كراوە.
تا ئێستا بڕیارە 32 بزنسی بچووكی سەربەخۆ و كۆمپانیاكان بەشداری لە پێشەنگاكەدا بكەن و هەندێكیان پاڵپشتی دارایی وەردەگرن.
رێكخەری پێشانگاکە ژێگر ئەبوزەید لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك لە بارەی پێشەنگاكەوە نووسیویەتی، چەندان كەسایەتی ناو سۆشیاڵ میدیا تێیدا بەشداری دەكەن و باسی سەركەوتنەكانی خۆیان دەكەن.