بەرەو لای رۆناڵدۆ
سێشه‌ممه مێسی ده‌بێته یاریزانی خولی سعوودیه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ئیسپانیا ئاشكرای كرد، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی هیلالی سعوودی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی راده‌گه‌یه‌نێت.
مێسی ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوایاریی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه جێده‌هێڵێت، كه 30ی ئه‌م مانگه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی نووسیویه‌تی، یانه‌ی هیلالی سعوودی پلانی هه‌یه رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مێسی رابگه‌یه‌نێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یانه سعوودییه‌كه به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه، هیلال سێشه‌ممه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی كۆتایی مێسی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته گرنگترین هه‌واڵ و به جیهاندا بڵاویبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له سعوودیه ده‌ڵێن، یانه‌ی هیلال مووچه‌ی ساڵانه‌ی 400 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته مێسی، ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه ده‌كرێت 500 تا 600 ملیۆنیشی پێده‌ده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات مێسی بباته‌وه ریزه‌كانی، به‌ڵام بارودۆخی دارایی یانه‌كه هێشتا رێگه‌ی نه‌داوه به فه‌رمی ئۆفه‌ر پێشكه‌ش به یاریزانه‌كه بكات.