لۆگۆى فه‌رمانگه‌ى ئاوى ئاغجه‌له‌ر...
ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر خشته‌ى پێدانى ئاوى بۆ وه‌رزى هاوین بڵاوكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر بۆ سه‌نته‌رى ناحیه‌كه‌ى و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، خشته‌ى دابه‌شكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى بۆ وه‌رزى هاوین بڵاوكرده‌وه.
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە، یه‌كێكه له پڕۆژه سه‌ره‌كییه‌كانى دابینكردنى ئاو بۆ ئه‌و ناحیه‌یه و گونده‌كانى .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا راگه‌یاندنى ناحیه، ئاگادارى دانیشتووانى ناو سه‌نته‌ر و گونده‌كانى سنووره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، كه له 1.6.2023 تا 1.10.2023 به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاويان پێده‌درێت.
گه‌ڕه‌كه‌كانى كوردستان، شێنێ، فه‌رمانبه‌ران، سه‌ر رێگاى بارهه‌ڵگره‌كان، ناو بازاڕ، ماڵه‌كانى لاى بورج، دەروازە، ماڵە شێخەکان و گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان، به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام رۆژانه له یه‌ك كاتژمێر تا دوو كاتژمێر ئاویان پێده‌درێت.
سەرجەم گوندەکانی سنووره‌كه‌شی ئاگادارده‌كاته‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپەن، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رۆژ نا رۆژێك ئاویان پێده‌درێت.
ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵه و زیاتر له 40 گوند له سنووره‌كه‌یه‌تى.